21/09/2020

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەسگیركردنی دوو كەسی بە تۆمەتی دزین و شكاندنی قاسەی چەند ماركێت و پێشانگایەكی ناو هەولێر راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند،”دوای ڕودانی چەند کارێکی دزیکردن وبڕین و بردنی قاسەی مارکێت و پێشانگا لە ناوشاری هەولێر، تیمەکانی چاودێری وبەڕێوەبەرایەتیمان بەردەوامبون لە بەدواداچون بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی تاوانەکان. لەئەنجامدا توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە بەناوەکانی (هـ،أ،و) دانیشتوی شاری هەولێر، (أ، ش، أ) دانیشتوی قەزای سۆران، لەسەرفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە بە ماددەی (443ی.س.ع) دەستگیربکرێن و لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە دانیان بە ئەنجامدانی چوار تاوانی دزین نا”

لەبارەی تاوانە دزییەكانەوە رایگەیاند،”لەشەوی 9/1/2019 دزینی قاسەی مارکێتی (تیم مارت) لقی1 لەگەڕەکی 5ی حەسارۆک، لەشەوی 9/1/2019 دزینی قاسەی مارکێتی (تیم مارت) لقی2 لەگەڕەکی 5ی حەسارۆک. لەشەوی 16/1/2019 دزینی قاسەی مارکێتی (تیم مارت) لەگەڕەکی 99 ی زانکۆ، کە بەهەرسێ لق بڕی (7.500.000) و(6400 دۆلار) یان دزیبو.”

باس لەوەشكراوە لە 12/1/2019 هەڵسابون بە دزیکردن لە پێشانگای کەلوپەلی ئەلیکتڕۆنی لەگەڕەکی 159ی گوڵان لەناوشاری هەولێرکە (20)موبایلی جۆراوجۆریان دزیبو.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…