21/09/2020

پۆلیسی هەولێر: سواڵكەرێكمان دەستگیركردووە لە سێ رۆژدا 13 ملیۆن دیناری كۆكردووەتەوە

پۆلیسی هەولێر ئامارەكانی شەش مانگی رابردووی دەستگیركردن و رێژەی ئەنجامدانی تاوانەكانی لە شارەكە بڵاوكردەوە و دەڵێت 751 سواڵكەریان دەستگیركردووە.

دلێر نەجار، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەوێر ئامارەكانی شەش مانگی رابردووی تاوانەكانی لە شارەكە بڵاو كردەوە و تیایدا دەڵێت: ئاماری تاوانە جۆراوجۆرەكان لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر پێنج هەزار و 995 تاوانی جۆراو جۆر بووە و لە نێویاندا پێنج هەزار و 568 تاوانیان ئاشكرا كراون و تۆمەتباران دراونەتە دادگا.

بەڕیوەبەری پۆلیس روونیكردووەتەوە، لەو ماوەیەدا 655 تۆمەتبار كە بە تاوانەكانی كوشتن و دزی و ساختەكاری و سپیكردنەوەی پارە و ماددەی هۆشبەر و … هتد دەستگیر دەستگیركراون.

ئەو ئاشكراشیكرد لەو ماوەیەدا 751 سواڵكەریان دەستگیركردووە كە سیمای شاریان ناشیرین كردووە و لەگەڵ سواڵكردنیان خۆیان بە نەخۆش و كەمئەندام نیشانداوە بە مەبەستی راكێشانی سۆزی خەڵكی.

بەڕیوەبەری پۆلیس نمونەی یەكێك لەو سواڵكەرانە ئاشكرا دەكات كە لە ماوەی سێ رۆژدا 13 ملیۆن دیناری كۆكردووەتەوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…