21/09/2020

ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە سوتێنرا

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافى مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتى کوردستاندا رایگەیاند، بەهۆی کێشەی خێزانییەوە لە شاری سەڵماس ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە سوتێنراوە و پاش چەند رۆژێک مانەوە لەنەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانیلەدەستدا.

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، “ژنێکی گەنجی خەڵکی گوندی زەنگۆی سەر بە شاری سەڵماس بەناوی مریەم ئەتمان بەهۆی سەختی ئەو برینانەی، کە بەهۆی سوتانەوە لەسەر جەستەی بوون لە یەکێک لە ناوەندە تەندروستییەکانی شاری ئورمیە گیانیلەدەستداوە.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، “مریەم ئەتمانی دایکی دوو منداڵە و هەفتەی رابردوو بەهۆی کێشەی خێزانییەوە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە ئاگر لە جەستەی بەردرابوو و بەهۆیەوە ٩٠٪ی جەستەی سووتابوو.

ئاماژەی بەوەشداوە، هاوسەرەکەی مریەم دوای ئاگرتێبەردانی ژنەکەی هەڵهاتووە و تا ئێستا هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە دەستگیریان نەکردووە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…