14/09/2020

لە پڕۆژەیەکی هەولێر، رێگە بە کرێکاری کورد نادرێت کاری تێدا بکات

فازڵ حاجی وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر لە پۆستێکیدا کە لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردووەتەوە باس لە پڕۆژەیەک دەکات لە هەولێر کە تەنیا کرێکاری بیانی کاری تێدا دەکات و دەڵێت: “رێگە بە کرێکاری کورد نادرێت کاری تێدا بکات”.

ناوبراو روونیکردووەتەوە، ئەمڕۆ لە هەڵمەتێک کە لەلایەن کەرتی هاتووچۆی بەحرکە ئەنجامدرا، دەست بەسەر دەیان ماتۆڕسکیلی بێ تابلۆ و سەرەتادا گیرا کە سەرجەم ماتۆڕسکیلەکانیش هی خەڵکانی (سوری، لوبنانی، میسڕی، عێراقی دانیشتووی ناوەڕاست و خواروو) بوون، کە لە پڕۆژەی گوندی لوبنانی کاریان دەکرد، کە رۆژانە ئەو ماتۆڕسکیلانەش لەکاتی چون وهاتنیان بەدەیان سەرپێچیان ئەنجام دەدا و بووبوونە سەرچاوەیەکی بەردەوامی روداوی هاتووچۆ لەو شەقامە.

وتیشی سەرەڕای کارەکانی خۆمان وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیش لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە، ئاخۆ ئەوان ئاگادارن کە پرۆژەیەک لە پایتەخت جێبەجێ دەکرێت و قەدەغەیە کرێکاری کورد کاری تیا بکات؟ چونکە ئێمە لەناو هەموو کرێکارەکان گەڕاین بۆ دۆزینەوەی گەنجێکی کورد بەڵام نەماندۆزیەوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…