09/06/2020

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکات

برادۆست میدیا ـ هەولێر: سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 2020/6/9 مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد بە سەرۆکایەتی مێجەر جەنەراڵ جیرالد ستریکلاند جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا بۆ سەقامگیریی.

لە دیدارەکەدا کە ستیڤن فەیگن کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەی بوو، گرنگیی هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان و سوپای عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش تاوتوێ کرا.

سەرۆکی وەزیرانی هەرێمی کوردستان تیشکی خستە سەر پرۆسەی چاکسازییەکانی حکومەت لە هەردوو بواری بەڕێوەبردن و داراییدا، بەتایبەتیش هەنگاوە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی خستەڕوو.

لە بارەی پەیوەندییەکانیش لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا ، سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە کێشەکان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و لە سەر بنەمای دەستوور بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێن.

جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی هاوپەيمانان لە عێراق و سوریا جەختی لە گرنگی بەردەوامبوونی هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە لە لایەن هاوپەیمانان کردەوە بەتایبەتی لە بواری ڕاهێنانی سەربازیدا.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…