09/06/2020

کۆڕۆنا کۆبوونەوەی پەرلەمانی پەکخست

هەولێر: بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان راگەیاند، کارمەندێکیان لە دیوانی پەرلەمانی کوردستان بە پلەی “شارەزا” تووشی کۆرۆنا بووە کە بەرکەوتنی لەگەڵ خوشکێکی هەبووە.

سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات، کارمەندێکی ئافرەت تەمەن 40 ساڵان بەپلەی شارەزا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

بەهۆی ووشبوونی ئەم کارمەندە، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان دواخرا.

بڕیار بوو رۆژی سێشەممە 2020/06/09 دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و بەرنامە بۆ چۆنیەتیی کۆبوونەوەکانی داهاتوو دابنرێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…