05/09/2020

چەمچەماڵ: لەسەر خێرا لێخوڕینی ئۆتۆمبێل هەشت کەس بوونە قوربانی

بەهۆی شەڕە تەقەی نێوان كۆمەڵێك گەنجی دوو بنەماڵە لە ناحیەی تەكیەی سەر بە قەزای چەمچەماڵ روویدا، بەهۆیەوە سێ كەس كوژران و پێنج كەسی دیکەش برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکان، شەڕەكە بەهۆی خێرالێخوڕینی ئۆتۆمبێل لە نێوان دوو بنەماڵە لە تەكیە روویداوە بەهۆیەوە سێ كوژراو و پێنج برینداری لێكەوتۆتەوە، كوژراوەكان گواستراونەتەوە بۆ پزیشكی دادی سلێمانی و بریندرارەكانیش گەیەنراونەتە نەخۆشخانەكانی تەكیە و چەمچەماڵ.

هێزە ئەمنیەکانی چەمچەماڵ و تەكیە لە شوێنی رووداوەكە كۆكراونەتەوە و لە ئێٍتادا كێشەكە كۆنتڕۆڵكراوە بەڵام مەترسی سەرهەڵدانەوەی لێدەكرێت بۆیە هێزە ئەمنیەكان لە ناوچەكە جێگیر كراون.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…