05/09/2020

تورکیا بە فەرمی کۆتایھاتنی ئۆپراسیۆنێکی خۆی لە ھەرێمدا راگەیاند

وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، گەڕان و پشکنینەکانیان لە درێژەی ئۆپراسیۆنی چنگی پڵنگ لە باشوری کوردستاندا کۆتایی پێهات.

وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە،” ئۆپراسیۆنی چنگی پڵنگ، کە لە ١٦ی حوزەیراندا دەستیپێکردووە و وەک ئەوەی پلانی بۆ دانرابوو بە سەرکەوتوی کۆتایی ھات.”

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگری تورکیا، لەو ئۆپراسیۆنەدا ٣٢٠ گەریلای پەکەکە شەھیدکراون.

باس لەوەشکراوە، ئۆپراسیۆنەکە لە رێگەی ئاسمانی و زەمینییەوە بەڕێوەچووە و ھێزەکانیان بە وردی گەڕان و پشکنینەکانیان ئەنجامداوە.

لە رۆژی ١٦ی حوزەیراندا تورکیا بەبیانوی بوونی ھێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی چنگی پڵنگی راگەیاند، کە تیایدا کەمتر لە چوارمانگی خایاند و چەندین روبەڕوبوونەوە لە نێوان تورکیا و پەکەکەدا لە ناوچەی حەفتانینی باشوری کوردستان روویدا.

لە ماوەی رابردووشدا، ھەر بەھۆی ئۆپراسیۆنەکانی تورکیاوە و لە ھێرشێکی ئاسمانیدا سێ سەربازی پاسەوانی سنوری عێراق شەھیدبوون، کە دووانیان فەرماندەبوون، بەوھۆیەوە عێراق چەند رێکارێکی بەرامبەر بە تورکیا گرتەبەر بەوەی دووجار بانگھێشتی باڵیۆزی تورکیای لە عێراق کرد و نامەی ناڕەزایەتیان گەیاندە دەسەڵاتدارانی تورکیا و سەردانی وەزیری بەرگری ئەو وڵاتەش بۆ بەغدا ھەڵوەشێنرایەوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…