03/09/2020

حكومەتی هەرێم لەبارەی دەوامی فەرمانبەران راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

دەقی راگەیەندراوەكە:
ڕاگەیاندراوێك لە وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان

– پێویستە گشت فەرمانبەرانی حكومەت پابەندبن بە دەوامیی فەرمی لە یەكشەممەوە تا پێنجشەممە لە كاتژمێر (٨:٠٠)بەیانی تا (٣:٠٠) دوای نیوەڕۆ. لە كاتی دەوامیشدا پابەندبن بە گشت رێنمایی و رێكارە تەندروستییەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی و لە پێناو باشتر خزمەتكردنی هاووڵاتییان و راپەڕاندنی كارەكانیان لە دامودەزگاكانی حكومەت و گەیاندنی خزمەتگوزارییە گشتییەكان و ئاماژە بە ھەردوو بریاری ژمارە (١)ی ئەنجومەنی وەزیران لە ١٥/ ٧/ ٢٠١٩ و بڕیاری (٥٢) لە ٥/ ٥/ ٢٠٢٠.

جەخت دەكەینەوە لە سەر پابەندبوونی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی بە خزمەتی گشتی ڕاسپێردراون و گشت كارمەندانی حكومەت لە  وەزیر و سەرۆك دەستەكان و خاوەن وەزیفە باڵاكان و ئەوانەی ئەو پلەشیان هەیە و كارمەندانی ڕاژەی شارستانی و هێزە چەكدارەكان وهێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە گشت وەزارەت و دەستە و دامەزراوەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان، ئەركەكانی سەر شانیان جێبەجێ بكەن و پابەندبن بە دەوامی فەرمیی وەزارەت و دامەزراوەكانیان، لەدەستپێكی دەوامی فەرمی لە ڕۆژانی یەكشەمەوە تا كۆتایی دەوام لە ڕۆژانی پێنجشەمە، لە كاتژمێر (٨:٠٠)بەیانی تا (٣:٠٠) دوای نیوەڕۆ.

هەروەها پێویستە لە كاتی دەوامدا، فەرمانبەران پابەندبن بە گشت رێنمایی و رێكارە تەندروستییەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

د. جوتیار عادل

گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…