03/09/2020

ئاگادارییه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانییه‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی هاوڵاتیانی‌ خۆشه‌ویست له‌بونی‌ ته‌رمی‌ مێردمنداڵێك (له‌ڕه‌گه‌زی‌ نێر) له‌پزیشكی‌ دادوه‌ری‌ سلێمانی‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مرۆ 2020/9/3، له‌ڕوداوێكی‌ هاتوچۆدا گیانیله‌ده‌ستداوه‌و هیچ ناسنامه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی‌ هه‌ڵنه‌گرتووه‌.

تكایه‌ هه‌ر كه‌سێك زانیاری‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ هه‌یه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌هێڵه‌ گه‌رمه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانییه‌وه‌ بكات به‌ژماره‌كانی‌ 104 و 105.

كاتژمێر 3ی‌ به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مرۆ ئوتۆمبێلێك له‌جۆری‌ پرادۆ له‌نزیك زانكۆی‌ ئیشك له‌شاری‌ سلێمانی‌ له‌مێردمنداڵێكی‌ داوه‌ كه‌ ته‌مه‌نی‌ نزیكه‌ی‌ 15-16 ساڵ ده‌بێت‌و له‌ئه‌نجامدا گیانیله‌ده‌ستداوه‌.

دوای‌ گه‌یشتنی‌ مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دو تیمه‌ فریاگوزارییه‌كانی‌ دیكه‌، كه‌شف‌و هێڵكاریی بۆ شوێنی‌ ڕوداوه‌كه‌ ئه‌نجامدراو شۆفێری‌ ئۆتومبیله‌كه‌ به‌بریاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر ده‌ستگیركراوه‌.

له‌ئێستادا ته‌رمی‌ مێردمنداڵه‌كه‌ له‌پزیشكی‌ دادوه‌ری‌ سلێمانییه‌و له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ هیچ ناسنامه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی‌ هه‌ڵنه‌گرتووه‌، نه‌توانراوه‌ بناسرێته‌وه‌و كه‌سوكاری‌ ئاگادار بكرێته‌وه‌، بۆیه‌ داوا له‌هاوڵاتیانی‌ خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین كه‌ هه‌ر كه‌سێك زانیاری‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ هه‌یه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌هێڵه‌ گه‌رمه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانییه‌وه‌ بكات به‌ژماره‌كانی‌ 104 و 105.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…