02/09/2020

بەهۆی هێرشەکانی سوپای تورکیا 14 ساڵە قوتابخانەیەکی برادۆست کەلاوەیە

ئایندە برادۆستی

بلەمانگی 1ی ساڵی 1996، فرۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بۆردوومانی قوتابخانەی گوندی لیلکانی دەڤەری برادۆست کرد، لە بۆردمانەکەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبوو بەڵام قوتابخانەی گوندەکە وێرانکرا.

بەوهۆیەوە قوتابیانی گوندەکە و گوندەکانی دەوروربەری، بێبەشکران لەخوێندن و تاکو ئێستاش قوتابخانەکە وێرانەیە و شوێنەواری بۆردوومانەکەی لەسەر ماوە

لەم گوندەدا چواردە ماڵ و زیاتر لە 30 قوتابی هەیە

شایەد حالێک کە رووداوەکەی ساڵی 1996ی بینیوە بۆ برادۆست میدیا دوا وتی، ” لەم ساڵەدا فرۆکە جەنگیە کانی سوپای تورکیا بۆردوومانی گوندەکەیان کرد، بەهۆیەوە قوتابخانەکەمان روخا و منداڵەکانمان بێبەشکران لە خوێندن.

ئەو شایدحالە کە رووداوەکەی بنیوە، لەبەر دۆخی ئەمنی نەیویست ناوی بهێنین، وتی ، ” ئێمە نازانین بۆ تورکیا بۆردوومانی قوتابخانەکەمانی کرد؛

ئەمە لەکاتێکدایە تاکو ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو قوتابخانەیەی نۆژەن نەکردۆتەوە و بێبەشبوونی دانیشتوانەکی لە خوێندن، دەگەڕێتەوە بۆ کەمترخەمی حکومەت و ئیدارەی ناحیەی برادۆست بەپێی قسەی شایەتحاڵ و دانیشتوانی گوندی لێلکان.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…