02/09/2020

فلکەیەکی ناو شاری سلێمانی لابردرا

برادۆست میدیا ـ سلێمانی: ئەو فلکەیەی شاری سلێمانی کە زۆرترین گلەیی شۆفێرانی لەسەرە جارێکی تر زیادەڕەویەکانی لێ لابرا.

فلکەی بەردەم شاری سپی لە سەنتەری شاری سلێمانی بۆ جارێکی تر لەلایەن تیمەکانی شارەوانی لە زیادەڕەویەکان پاک کرایەوە، کە ئەمە زیاتر لە پێنج جارە زیادەڕویەکانی ئەو ناوچانە لادەبرێن و بەڵێن نامە بەو کەسانە پڕدەکرێتەوە کە بەھۆی کارەکەیانەوە ئاستەنگی ھاتوچۆ دروست دەکەن و، بەڵام کەسانێکی تر لەھەمان شوێن کاری سەوزەو میوە فرۆشی دەکەن و ڕۆژانە شۆفێران گلەی ئەوەدەکەن بە کاتێکی زۆر لە قەرەباڵغی ئەو شوێنە ڕزگاریان دەبێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…