31/08/2020

هەورامی: یاداشتەکەی پەرلەمانتاران خاڵی ناپەیڕەوی تێدابوو بۆیە ڕەتکرایەوە

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، “یاداشتەکەی پەرلەمانتاران بۆ بانگێشتی سەرۆکی حکومەت خاڵی ناپەیڕەوی تێدابوو بۆیە ڕەتکرایەوە و بەپێی پەیڕەو ئەو پەرلەمانتارانە دەتوانن دووبارە ئەو یاداشتە پێشكەشبكەنەوە.

هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ” لەلایەن 24 پەرلەمانتارەوە داوای بانگێشتکردنی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی کرابوو بۆ پەرلەمانی کوردستان، بۆ ئەو مەبەستە یاداشتێکیان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کرد، بەڵام کۆمەڵێک خاڵی ناپەیڕەویی لەیاداشتەکەدا هەبوو بۆیە لەلایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە ڕەتکرایەوە.

 بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان چاودێریکردنی حکومەت بەنوسینی پرسیار دەستپێدەکات دواتر خستنەڕووی بابەتی گشتی بۆ گفتوگۆ، دواتر دەچێتە سەر پرساندن، دواتر دانیشتنی متمانە لێسەندنەوە دەستپێدەکات، بەڵام ئەوان باسی خاڵی یەک و دووەمی چاودێرییەکەیان نەکردبوو.

 پرساندنیش دەبێت بۆ یەک کەس بێت، بەڵام ئەم پەرلەمانتارانە تێکەڵیان کردوو، ئەم یاداشتەی ئەوان تێکەڵییەکی تێدابوو و بەڵگەی پێویستی تێدانەبوو، بۆیە پەرلەمانتاران بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ دەتوانن دووبارە ئەو یاداشتە پێشکەشبکەنەوە.

 ئەمڕۆ دوو شەممە سەرۆکی پەرلەمان بانگێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ کۆبوونەوە و کارنامەی کۆبوونەوەکەش ڕادەگەیەنێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…