26/08/2020

وردەكاری پرۆژەیەكی زەبەلاحی نێوان عێراق و میسر و ئوردن

عەقیل رەدینی، سەركردە لە “هاوپەیمانی نەسر” بەسەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی، وردەكاری تەواوی پرۆژەی “شامی نوێ”ی ئاشكراكرد، لەمدواییە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیری عێراق باسی لێوە كردووە.

رەدینی باسی لەوە كرد، “پڕۆژەی شامی نوێ” لەسەر شێوازی یەكێتی ئەوروپا، كە كازمی ئاماژەی بۆ كردووە، بەرهەمی ئەمڕۆ نییە، بەڵكو بیرۆكەكە لەسەردەمی حكومەتەكەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیری پێشووی عێراقدا هەبووە.

پەرلەمانتارەكەی هاوپەیمانی نەسر روونیكردووەتەوە، پرۆژەكە پرۆژەیەكی زەبەلاحە و لەسەر بنەمای لەیەكتێگەیشتنی ئابووری و سیاسی لەنێوان عێراق و میسر بنیادنراوە، لەمدواییەش وڵاتی ئوردنیش هێنراوەتە ناو پرۆژەكەوە .

رەدینی دەشڵێت: پرۆژەكە لەسەر بنەمای میسر وەك قەوارەیەكی دانیشتووانی گەورە و عێراقیش وەك قەوارەیەكی نەوتی بنیادنراوە، ئوردنیش هێنراوەتە ناوەوە تا سود لە خزمەتگوازرییەكانی نێوان هەردوو وڵات وەربگرێت، باسی لەوەش كردووە حكومەتەكەی مستەفا كازمی نیازی وایە پرۆژەكە تەواو بكات، بەتایبەت كە ئوردن و میسر پشت بەسیاسەتێكی میانرەوانە دەسبەستن.

پێشتر مستەفا كازمی سەرۆك وەزیری عێراق رایگەیاندبوو، كە پرۆژەی وڵاتی شامی نوێ بەگوێرەی شێوازی ئەوروپایی، لەمیانەی لوتكەی سێقۆڵی چاوەڕوانكراوی نێوان عێراق و ئوردن و میسر دەخرێتەروو.

كازمی لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی “واشنتۆن پۆست “ی ئەمەریكی رایگەیاندبوو، پرۆژەی وڵاتی شامی نوێ لەسەر شێوازی ئەوروپی، دەخرێتە بەردەم ڕێبەرانی ئوردن و میسر، كە بەپێی ئەوە هێنان و ئاڵوگۆڕی سەرمایە و تەكنەلۆژیا بەشێوەیەكی ئازادانەتر دەبێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردبوو، كە بەمەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوانیان، بەمزووانە سەردانی سعوودییە دەكات و چاوی بەگەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتەش دەكەوێت.

وەرگیراوە لە وەرگێر: ئاكۆ ئاڵی

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…