25/08/2020

هەرێمی کوردستان: ئه‌فسه‌رێكی باڵا به‌كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا

وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ رائید رافع عه‌بدوڵا ئه‌فسه‌ر له‌ پۆلیسی پارێزگای دهۆك به‌هۆی توشبونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوە.

هێمن سلێمان، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند، “پاش چه‌ند رۆژێك مانه‌وه‌ له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدا، ئه‌مڕۆ رائید رافع عه‌بدوڵا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای كوشنده‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا”.

به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تا ئێستا 25 هه‌زار و 252 توشبوی كۆرۆنا تۆماركراون، 15 هه‌زار و 182 توشبو چاكبونه‌ته‌وه‌، 930 توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…