24/08/2020

وەزیری كشتوكاڵ بڕیارێكی گرنگی دەركرد

بە بڕیارێك بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو هاوردەكردنی تەماتە بۆ هەرێم قەدەغەكرد، ئەمەش لە بەرژەوەندی جوتیارانی هەرێمی كوردستانە.

لە نوسراوێكدا كە واژۆی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی لەسەرە، بڕیاردراوە بە قەدەغەكردنی هێنانی تەماتە بۆ هەرێمی كوردستان”

تاڵەبانی رایگەیاند، “لەپێناو پاراستنی بەرهەمی جوتیارانی پێنجوێن و حاجی ئۆمەران و باقی جوتیارانی کوردستان کە لەئێستادا بەرهەمیان پێگەیشتوە، سەرەڕای زیادکردنی باج بە 600 دینار بۆ هەر کلیۆیەک تەماتە، بڕیارماندا بە قەدەغەکردنی تەماتە بۆ کاتێکی نادیار.”

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…