08/06/2020

کارمەندێکی سەرۆکایەتی پەرلەمان و دوو بەپرسی ئاسایشی هەولێر تووشی کۆڕۆنا بوون

برادۆست میدیا ـ هەولێر: بەپێی زانیارییەكان كارمەندێكی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و دوو بەرپرسی ئاسایشی هەولێر تووشی كۆرۆنا بوونە.

لەئێستادا باس لەوەدەکرێت کارمەندێک لە نهۆمی یەكەمی پەرلەمان کە نزیكە لە شوێنی خواردن و چایخانەی پەرلەمانەوە تووشی کۆڕۆنا بووە.

باس لەوەش دەکرێت دوو بەرپرسی باڵای ئاسایشی هەولێریش تووشی کۆڕۆنا بوونە، بەڵام تاکو ئێستا لایەنی فەمی پشتڕاستی ئەو دەنگۆیانەی نەکردۆتەوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…