23/08/2020

سێ بكوژ لە هەولێر دەستگیر كران

دوای ئاگاداركردنەوەی بەشی پۆلیسی عەنكاوە بە بوونی ڕووداوێكی كوشتن لە گوندی (سورخان)، تیمێكی لێكۆڵینەوە لە بنكەی پۆلیسی توڕەق پێك هێندرا و گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.

دوای گەیشتنیان بۆ شوێنی ڕووداوەكە، دەركەوت كەوا هاووڵاتییەك بە ناوی (عەزیز حەسن عوسمان) لەلایەن (٣) تۆمەتبارەوە بە ئۆتۆمبێل خۆیان پی کێشاوە وتەقەیان لێ کردوە و لە ئاكامدا گیانی لە دەست داوە، پۆلیس توانی بە ماوەی كەمتر لە (٢) كاتژمێر تۆمەتباران بە ناوەكانی (س.م.ع.) و (س.س.م.) و (م.س.م.) دەستگیر بكەن.

هەرسێ تۆمەتبارەكە دوای دەستگیركردنیان دانیان نا بە تاوانەكەیاندا كەوا لەسەر كێشەی زەوی بووەتە دەمەقاڵەیان و لە ئاكامدا تەقە لە نێوانیاندا ڕووی داوە و بەو هۆیەوە گوللـەیەك بەر ناوبراوی سەرەوە كەوتووە و لە شوێنی ڕووداو گیانی لە دەست داوە، هەروەها تۆمەتبار (س.س.م)ـیش زامدار دەبێت.

پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕێكخرا و بەڕێز دادوەر بڕیاری دا بە بەندكردنی هەرسێ تۆمەتبارەكە بەپێی ماددە (٤٠٦) لە یاسای سزادان.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…