21/08/2020

میدیاکانی پەکەکە: ئۆتۆمبێلێکی سەربازی تورکیا تەقیوەتەوە 10سەرباز کوژراون

ئۆتۆمبێلێکی سەربازی تورکیا تەقیەوەو 10 سەرباز کوژران و تورکیا بەھۆی تەقینەوەکە تەقەی ھەمەڕەکی کردووە ، بەوھۆیەوە پێشمەرگەیەک لە گوندی شاپان برینداربووە و رەوانەی نەخۆشخانەکانی مێرگەسۆر کراوە .

کەمێک پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سوپای تورکیا لە گوندی دایلا لە سنووری برادۆست تەقێندرایەوە ، بەوھۆیەوە 10 سەربازی سوپای تورکیا کوژراون، چەند ھەلیکۆپتەرێک سەرقاڵی بردنەوەی تەرمی کوژراوەکانن بۆ وڵاتی تورکیا.

شایەنی باسە سوپای تورکیا لە گووندی شاپان تەقەی هەڕەمەکیان کردووە ،بەوھۆیەوە پێشمەرگەیەک بریندار بووە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی مێرگەسۆر کراوە .

بەپێی میدیاکانی پەکەکە بێت ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن گەریلاکانی پەکەکەوە تەقێندراوەتەوە و 10 سەربازی تورک کوژران و ژمارەیەکی تریش برینداربوون.

لەماوەی دوێنی ئێوارە رابردوو سوپای تورکیا 25 ئیڤای سەربازی پڕ لەسەربازی سوپای تورکیا لەڕێگەی بەرمیزەوە گواستۆتەوە بۆ دەڤەری برادۆست، سەربازەکانی بۆ چیادێل جێگیرکراون ، بەڵام پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن گەریلای شەڕکەری پەکەکەوە گورزی گەورەیان لێدراو ژمارەیەکی زۆری سەرباز کوژران.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…