18/08/2020

زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کەمئاوی سلێمانی وچەمچەماڵ تەرخانکرا

بە فەرمانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کەمئاوی سلێمانی وچەمچەماڵ تەرخانکرا

بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕی زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کەمی ئاو لە ناو شاری سلێمانی و شاری چەمچەماڵ تەرخانکرا.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند کە ماوەیەکی زۆرە کێشەی کەمئاوی لە هەردوو شاری سلێمانی و چەمچەماڵ هەیە و بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە ، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بڕی زياتر له چوار ملیار دینار بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە خەرج بکرێت .

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…