11/08/2020

لەنێوان پەکەکە و سوپای عێراق و پێشمەرگە چی روویدا

لە بۆردمانی سوپای تورکیا دوو فەرماندەی باڵای ھێزەکانی پاسەوانی عێراق و فەرماندەیەکی پەکەکە شەھید بوون

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراقیان کردە ئامانج، لە ئەنجامدا دوو فەرماندەی سوپای عێراق و فەرماندەیەکی پەکەکە شەهیدبوون و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

کێشەکە چۆن سەریهەڵدا؟ 

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ۱۱ی ئابی ۲۰۲۰، هێزێکی پاسەوانی سنوور کە سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق-ن، بەرەو دەڤەری برادۆست جولێنرا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پێنج خاڵ لە سنوورەکە، بەڵام لەسەر یەکێک لە خالەکان بەناوی”گەروا سنگا” دەبێتە کێشە لەنێوان گەریلاکانی پەکەکە و هێزە عێراقییەکە.

بۆ پەکەکە رازی نیە گەروا سنگا تەسلیم بە هێزەکانی عێراق بکات؟

پەکەکە قبولی نەکردبوو ئەو هێزە بچێتە گەروا سنگا، چونکە گەروا سنگا شوێنێکی ستراتیژییە و قەندیل و برادۆست بەیەکەوە دەبەستێتەوە، بۆیە کۆنتڕۆڵکردنی گەروا سنگا لەلایەن سوپای عێراق، بەمانای بچڕانی پەیوەندییەکانی نێوان هێزەکانی پەکەکە لە برادۆست و بادینان، لەگەڵ قەندیل دێت.

کاتێک هێزەکانی پاسەوانی سنوور کە هێزی پێشمەرگەشی لەگەڵ بووە، ویستویانە بچنە شوێنەکە، پەکەکە تەقەی لە هێزەکە کردوە و لە ئەنجامدا شوانکارێک بەناوی مەناف عبداللە تەمەنی ٥١ ساڵ دانیشتووی گوندی ئامۆکان لە ناحیەی ھەریر بەتەقی گەریلاکانی پەکەکە برینداربووە، هێزەکانی عێراقیش کشاونەتەوە و هێزێکی زۆری سوپای عێراق لە سۆرانەوە بۆ برادۆست جولێنراوە.

کۆبوونەوەی نێوان هەردوولا

بۆ کۆتایهاتن بە کێشەکە، پاشنیوەڕۆی ئەمرۆ کاتژمێر 2:30 خولەک، هێزێکی عێراقی بەچوار ئۆتۆمبێڵ بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ فەرماندەیەکی پەکەکە دەچنە بێرمی برینداران لە دەڤەری برادۆست، لە کۆبوونەوەکە چوار لە گەریلاکانی پەکەکە و چوار فەرماندەی عێراقی بەشداریان کردووە، دوای تەوابوونی کۆبوونەوەکە، هێزە عێراقییەکە گەڕاونەتەوە، لەوکاتەدا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆردوومانی یەکێک لە ئۆتۆمبێڵەکان دەکات کە لە چوار کەس پێکدەهاتن.

لە ئەنجامی بۆردومانەکە عەمید زبێر حالی برادۆستی و عەمید محمەد گۆران، و فەرماندەیەکی پەکەکە بەنای هەڤاڵ عەگید شەهیدبوونە و دوو کەسیش برینداربوونە بەناوەکانی سدقی زبێر حاڵی و عەقید حسام الدين.

لە ئێستادا شەهیدەکانی هێزی عێراقی بەخاکسپێردراون و بریندارەکانیش دۆخیان باشە و لە نەخۆشخانەن، وە هێزە عێراقییەکانیش لەو شوێنانە ماونەتەوە کە پێشتر لێی بوونە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…