05/08/2020

نرخی مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی تەمووز دیاریکرا

قایمقامیەتی سلێمانی نرخی مۆلیدەی ئەهلیەكانی بۆ مانگی تەمموموز راگەیاند نرخی یه‌ك كاتژمێر ئەمپێری كارەبای موه‌لیدە لە مانگی ته‌موز (33) دینار و نیو دەبێت.

بەپێى راگەیەندراوێکى قایمقامیەتى سلێمانى، نرخی کاتژمێرێک  ئەمپێری كارەبای موه‌لیدە لە مانگی ته‌مموز (33) دینار و نیو دەبێت و به‌پێی خشتەی پێدانی كارەبا، مانگی ئاب (24) سه‌عات كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌كرێت .

لە راگەیەندراوەکەدا روونکراوەتەوە، ‌به‌ تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان (210) بۆ (220) کاتژمێر كاریان كردوە، بەوەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان شه‌ش هه‌زار (250) بۆ حه‌وت هه‌زار و (250) دینار دەبێت، نرخی ئەمپێڕێك كاره‌باش لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی دیكه‌ به‌پێی پێدان و دابینكردنی كاره‌با جیاواز ده‌بێت.

سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی ته‌مموزئاماژەبەوەکراوە، هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه‌ پێویسته‌ موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن‌، جەختیشکراوەتەوە، دواى كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی نابێت دە خولەک زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە .

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…