04/08/2020

گەنجێک کۆتای بە ژیانی خۆی هێنا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، ” ته‌رمی گه‌نجێك گه‌یه‌ندرایه‌ پزیشكی دادی رانیه‌ كه‌ بەوته‌ی‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ له‌ماڵه‌وه‌ خۆی هه‌ڵواسیوه‌ و کۆتای بەژیانی خۆی هێناوە‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگەیاند، “‌ كاتژمێر 4:30 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌رمی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵ له‌ ڕه‌گه‌زی نێر به‌ناوی (أ.ر.س.) دانیشتوی ڕانیه‌ گه‌ڕه‌كی ڕزگاری گه‌یه‌ندرایه‌ پزیشكی دادی رانیه‌”.

پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، “شوێنه‌واری په‌ت به‌ ملی گه‌نجه‌كه‌وه‌ هه‌بووه‌ و دوای ئه‌نجامدانی توێكاری، ته‌رمه‌كه‌ی راده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه‌”.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ “به‌وته‌ی كه‌سوكاری، ناوبراو له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیان خۆی هه‌ڵواسیوه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌”.

پۆلیسی‌ راپه‌ڕین راشیگه‌یاند كه‌ “مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كرایه‌وه‌ و بۆ زانینی هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی ڕوداوه‌كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌”.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…