03/08/2020

هەواڵی نوێی مەلا کرێکار لەزیندانەوە

دوای چوار مانگ و نۆ ڕۆژ لەڕفاندنی بۆ ئیتالیا ئەمڕۆ ٢٠٢٠/٨/٣ لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا مامۆستا کرێکار لەزیندانەکەیەوە لەدوورگەی سیسیلیە/صقلیە قسەی لەگەڵ خێزانەکەی کردووە و، پێی ڕاگەیاندووە کە سوپاس بۆ خوا تەندروستی و خەوو خواردنی باشەو هیچ کێشەی نییە.

وا بڕیایشە لەمەودا هەفتەی یەکجار تەلەفۆنیان بۆ بکات و لەبارودۆخی خۆی ئاگاداریان بکاتەوە.

مامۆستا کرێکار لە ٢٠١٩/٧/١٥ بە زیندانکرنی ١٢ ساڵ لەلایەن دادگای بوڵزانۆی ئیتالیاوە حوکم دراو لەهەمان ڕۆژدا نەرویج دەستگیریکردو لە ٢٠٢٠/٣/٢٦ بەفڕۆکەیەکی مەدەنی دانیمارکی لەفڕۆکەخانەی ئۆسلۆوە ڕفێندرا بۆ ئیتالیا.

خالید رەنجدەر
برای مەلا کرێکار
٢٠٢٠/٨/٣

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…