29/07/2020

ئارام قادر سەردانی بەرهەم سالح دەکات

دوای هەڵوەشانەوەی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری و  دامەزراندنی هاوپەیانی نیشتمانی، بەرهەم سالح پێشوازیکرد لە ئارام قادر.

نوسینگەی بەرهەم سالح لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، “سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠٢٠/٧/٢٩ لە شاری سلێمانی پێشوازیکرد لە ئارام قادر سەرۆکی ھاوپەیمانیی نیشتمانی و سەبارەت بە دوا پێشھاتە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق و ناوچەکە گفتوگۆکرا.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە، “لە دیدارەکەدا جەختکرایەوە لە گرنگی ھەماھەنگی لە نێوان ھەموو لایەنە سیاسییەکان بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان لە رێگای گفتوگۆی جددی لە پێناو ھێنانەکایەوەی ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ ھاووڵاتیان.

نوسینگەی سەرۆککۆمار دەشڵێت، “لە دیدارەکەدا باس لە یەکخستنی ھەوڵەکان کرا، بۆ گەیشتن بە لێکگەیشتنی ھاوبەش لە نێوان لایەنەکان و دۆزینەوەی چارەسەری پێویست بۆ کێشە و قەیرانەکان بە ئاڕاستەی خزمەتکردنی خەڵک.

دوای هەڵوەشانەوەی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری و گەڕانەوەی بەرهەم سالح بۆ ناو یەکێتی، وە دروستکردنی حزبێکی تازە بە سەرۆکایەتی ئارام قادر بەناوی هاوپەیمانی نیشتمانی، ئەمە بە یەکەم دیداری فەرمی نێوان ئەم دوو سەرکردەی پێشووی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری دادەنرێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…