28/07/2020

نەتەنیاهۆ: حزبوڵای لوبنانی یاری بە ئاگر دەکات

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، “حزبوڵای لوبنان یاری بە ئاگر دەکات.

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کردووە تەواوی بەرپرسیارێتی هەر هێرشێک لە لوبنانەوە بکرێتە سەر ئیسرائیل، دەکەوێتە سەر حزبوڵا و هەروەها حکومەتی لوبنانیش.

بەنیامین نەتەنیاهۆ هۆشداری دەدات، “حزبوڵا یاری بە ئاگر دەکات و وەڵامی ئیسرائیل زۆر توند دەبێت.”

هێزە ئاسایشییەکانی ئیسرائیل و میلیشیا چەکدارەکانی حزبوڵا، ئەمڕۆ دووشەممە شەڕە تەقە لە نێوانیاندا دروست بووە لە تەواوی ناوچە سنورییەکانی نێوان لوبنان و ئیسرائیلدا.

دانیشتوانی باشوری لوبنان دەڵێن، ئیسرائیل بۆ زیاتر لە یەک کاتژمێر بۆردومانی سنوری نێوان هەردوو وڵاتی کردووە.

کۆلۆنێڵ جۆناسان کونریکوس، وتەبێژی لەشکری ئیسرائیل دەڵێت “لەشکر سەرکەوتوانە توانی شکست بە هەوڵێکی دزەکردنی ژمارەیەک چەکدار بێنێت بۆ ناو ئیسرائیل.”

هێزە ئاشتی پارێزەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت لە پەیوەندیدان لەگەڵ هەردوولادا بۆ کەمکردنەوەی ئاستی ئاڵۆزییەکان.

لە لێدوانێکدا لەبەردەم پەرلەمانی ئیسرائیلدا، بەنیامین نەتەنیاهۆ جەختی کردۆتەوە لەوەی وەک دەڵێت “حکومەت بە چڕی چاودێری رەوشی ئاسایشی باکوری وڵات دەکات و لەشکریش ئامادەیە بۆ هەموو سیناریۆیەک و لە هەموو مەیدانەکانەوە لەنزیک یان دوور لە سنورەوە بەرگری لە ئیسرائیل دەکەین.”

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…