22/07/2020

کێ سێوان قادری کوشتووە؟

لیژنەی لێکۆڵینەوەی لە كەیسی سێوان قادر:
هەموو بەڵگەکان گەواهیدەرن بۆ تاوانبارکردنی تۆمەتبار.

دەقی راگەیەندراوی سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە وەزارەتی ناوخۆ:..

ماوەیەکی زۆرە زۆربەی دەزگا میدیایی و ڕاگەیاندنەکان پەیوەندیمان پێوە دەکەن سەبارەت بە چارەنوسی کەیسی خوالێخۆشبوان سێوان قادروو مناڵەکانی بەسیفەتی یٔەوەی یٔێمە سەرۆکی لێژنەی لێکۆڵینەوە بوین لەم دۆسیەیەدا،بە پێویستی دەزانم دواین قسەو سەرنجی خۆمان پێش دوا بریاری یەکلاکرەوەی دۆسیەکە لە دادگا بخەینە ڕوو.

1/لەگەڵ دەست بەکاربونمان لە وەرگرتنی دۆسیەکە و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس چەمچەماڵ دا ،هەموو ڕێکارێکی لێکۆڵینەوەمان یٔەنجام دا بەمەبەستی گەیشتن بە ڕاستی ڕوداوەکە، لێکۆڵینەوە لە روداوێکی لەم جۆرەنەخشە بۆ کێشراو هێندە ئاسان نیەو ماندووبونی زۆری ویست.

2/ دوبارە ئەنجام دانەوەی هێڵکاری شوێنی ڕووداو گەران بەدوای فاکتەکانداو سەرلەنوێ یٔەنجامدانی کاری تیمی بەڵگەو تاوان لە هۆکاری سەرهەڵدانی یٔاگرەکە مشت و مڕێکی زۆری نایەوە.

3/پاش گۆاستنەوەی دۆسیەکە لە چەمچەماڵ وڕەوانەکردنی بۆ سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەل تیمی دادوەری و پۆلیس یٔەزمەڕ کارەکان بەرەو پێش چونی باشی بەخۆیەوە بینی ،تا گەیشتە کۆتایی ماوەیەکی زۆر تێپەڕی بەسەریدا بەهۆی ڕەوشی یٔەوکات و بایکۆتی دەوامی فەرمانگەکان وچەند جارێک ڕەوانە کردنی پەڕاوەکه بۆ دادگای تەمیز لە هەولێر و سلێمانی.

4/ئێمە وەک تیمی وەزارەتی ناوخۆ هەر لە لیژنەی تایبەتمەند لەلایەن بەڕێز جەنابی وەزیرو بەڕێز بەڕێوەبەری گشتیمان ڕاسپێردراین کەدەبێت شەوو ڕۆژ بخەینە سەر یەک بەمەبەستی گەیشتن بە حەقیقەتی ڕووداوەکە و دیاری کردنی تاوابار و یٔەنجامدەری تاوانەکە، یٔەمە جگە لەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی و کەرتی پۆلیسی یٔەزمەڕوو دادوەری تایبەتمەند زۆر ماندوونەناسانەکاریان کرد تا ساتی ڕەوانە کردنی دۆسیەکە بۆ دادگای تاوانەکان وتەواو کردنی لێکۆڵینەوە.

یٔێمە بە پێویستی دەزانین لێرەوە بەڕای گشتی ڕابگەیەنین کە هەموو بەڵگەکان گەواهی دەرن بۆ تاوانبارکردنی تۆمەتبارو دڵنیاشین لە دڵسۆزی و ویژدانی بەرزی دادوەرە بەڕێزەکانی دادگای تاوانەکان زۆر لەوە دڵنیاین کە شەونخونی و ماندوبونی تیمی لێکۆڵینەوە بە زیدە ناڕوات و یٔەنجامیش هەمومان لەبەردەم خواو عەدالەتدا سەربڵند یٔەبین ولەجێگەی یٔەو وتە پیرۆزەدا دەبن کە دەفەرموی (وآژا حكمتم بین الناس ان تحكم بالعدل).

سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە وەزارەتی ناوخۆ

عەمید /سەرکەوت عومەر

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…