06/06/2020

راپەرین: ئافرەتێک بە چەکی کلاشینکۆک خۆی کوشت

راپەڕین: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویكردەوە، تەرمی ژنێك لەسنووری قەزای پشدەر، رەوانەی نەخۆشخانە كراوە كە شوێنەواری فیشەك بەجەستەیەوە بووە.

پۆلیسی راپەڕین لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:”كاتژمێر 10:00ی بەیانی ئەمڕۆشەممە، تەرمی ئافرەتێك بەناوی ( بـ . م . و ) لەدایك بووی ساڵی 2003 پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتوی گوندی (دوبێ) سەر بە ناحیەی هەڵشۆ ـ قەزای پشدەر گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی كە بە چەكی جۆری كڵاشینكۆف خۆی كوشتووە.”

ئەوەش روونكراوەتەوە:”دوای توێكاری لاشەكەی دەركەوت شوێنەواری 1 فیشەك بەسەر جەستەیەوە هەیە و دەستیش گیراوە بەسەر چەكی بەكارهاتوو، پاش توێكاری بۆ لاشەكەی ڕادەستی كەسوكاری كرایەوە، دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە ڕێكخراوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.”

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…