12/07/2020

ناوەندی ڕاگەیاندی هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە) بەیاننامەیەکی بڵاو کردەو

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە)، بەیاننامەیەکیان سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای تورکیا لە زاخۆ بڵاو کردەوە.

دەقەی بەیاننامەکە

“لە دژی هێرشە داگیرکەریەکانی سوپای دەوڵەتی تورک کە لە هەرێمی حەفتانین بەڕێوەی دەبات، خۆڕاگریە مێژوویەکەی هێزەکانی ئێمەش بەردەوامە. لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا لە دژی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک، چەند چالاکیەک بەرێوە چوون. زانیاری ورد لە بارەی چالاکیەکانەوە بەم شێوەیەیە؛

١٠ی تەموز کاتژمێر ١٧:١٠ خولەک و ١١ی تەموز کاتژمێر ٠٩:٣٠ خولەک هێزەکانمان لە یەژا-ستار لە گردی شەهید جودی لە ناوچەی شەشدارا، لە دژی داگیرکەران چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیانەدا ٢ سەربازی دوژمن سزا دران.

١١ی تەموز کاتژمێر ١٥:٠٠ هێزەکانمان لە دژی یەکەیەکەی سەربازی لە گردی شەهید بەرخۆدان لە ناوچەی خانتور، چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا سەربازێک سزا درا.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٢ی تەموز لە دۆڵی بەرازانی سەر بە ناوچەی خانتور لە دژی یەکەیەکی داگیرکەران کە هەوڵیدا لەو ناوچەیە پێشڕەوی بکات، هێزەکانمان لە سێ قۆڵەوە لێیاندان. بە پێی ئەو زانیاریانەی گەیشتنە بەردەستمان، ١٣ سەربازی دوژمن سزا دران. لەو ناوچەیە شەڕ و پێکدادان تا ئێستاش بەردەوامە. دواتر لەم بارەیەوە زانیاری بەرفراوانتر بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکەین.

٢٥ی حوزەیران سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە سێگۆشەی نێوان ئەلباک-سارای-پایزاوای شاری وان، دەستی بە ئۆپڕاسیۆنێکی داگیرکەری کردبوو. ئەم ئۆپڕاسیۆنەش لە ٣٠ حوزەیراندا بە بێ ئەنجام کۆتایی پێهات.”

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی
هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە)

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…