08/07/2020

قوشتەپە: کەسێک برایەکی و زڕ دایکی دەکوژێت

برادۆست میدیا ـ هەولێر: لە کۆمەڵگەی قوشتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر، کەسێک برایەکی و زڕ دایکی کوشت.
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، “پاش ئاگاداركردنەوەمان لە روودانی شەڕێك لەنێوان بنەماڵەیەكدا لە كۆمەڵگەی قوشتەپە و كوژرانی دوو كەس لە شەڕەكەدا، دەستبەجێ دەستمان بە لێكۆڵینەوەی ورد كرد و دوای شەش كاتژمێر و لە كاتژمێر 04:00ی بەیانی، تۆمەتبارێكمان بەناوی (ع. ج. ي) دەستگیركرد”.
بەپێی راگەیێندراوی پۆلیسی هەولێر، شەڕەکە لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بووە و تۆمەتبار هەڵساوە بە كوشتنی برا و زڕ دایكی خۆی.
پۆلیسی هەولێر ئاماژە بەوەشداوە، “تۆمەتبار دانی بە تاوانەكەیدا ناوە، بۆیە بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادان بەندكرا و درایە دادگا.
كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…