08/07/2020

چەمچەماڵ؛ ژنێك لەلایەن كوڕەكەیەوە كوژرا

برادۆست میدیا ـ سلێمانی

لەقەزای چەمچەماڵی سەربە پارێزگای سلێمانی، ژنێك لەلایەن كوڕەكەیەوە بە فیشەك كوژرا. بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاكەش دەڵێت:”رووداوەكە بەهەڵەبووە”.

شەوی رابردوو ژنێك لە گوندی رێحانی ناحیەی قادركەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵ لایەن كوڕەكەیەوە كوژرا.”

سەبارەت بە چۆنێتی روودانی رووداوەكە پۆلیسی چەمچەماڵ رایگەیاند، ” ئەو كوڕە شوان بووە لە كاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە و پاككردنەوەی چەكەكەی بەهەڵە گولـلـەكانی لەدەست دەرچووە و پێنج گولـلـە بەر دایكی كەوتووە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.”

بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ دەشڵێت:” كوڕەكە لە دایكبووی ساڵی ١٩٩٩-یە و دایكی ناوی (ش. ح. م) لە دایكبووی ١٩٧٩یەو كوڕەكەی خۆی بردویەتی بۆ نەخۆشخانە”.

وتیشی: دوای ئەنجامدانی پشكنینەكان تەرمی كوژراوەكە رەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی كرا.”

لەلایەن خۆشییەوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەشكرد، شوانەكە كە ناوی ( ا. ن.م) بەپێی ماددە 406 لە یاسای سزادانی عێراقی، دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…