05/06/2020

چل و سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەستنیشانکران

برادۆست میدیا ـ تەندروستی: وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، چل و سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران.

تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشدا، “بیست و ھەشت پیاو و سێزدە ئافرەت و کچێك و کوڕێکی گەنج، چوار تووشبوو بەرکەتووی تووشبووانی پێشوون و تووشبووانی دیکە ھەموویان نیشانەی نەخۆشیان هەیە.

دوو تووشبوو دانیشتووی ناحیەی بازیان.
دوو تووشبوو دانیشتووی ھەڵەبجەی تازە.
یەك تووشبوو دانیشتووی وارماوە.
یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی چوارتا.
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای سەیدسادق.
سی و شەش دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…