05/07/2020

سلێمانى: دەرچووە یەكەم و دووەم و سێیەمەكانی زانکۆ و پەیمانگاکان گردبوونەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی۷ی۲۰۲۰، لە سلێمانى ژمارەیەک لە دەرچووە یەكەم و دووەم و سێیەمەكانی زانکۆ و پەیمانگاکان گردبوونەوە و داواى دامەزراندن دەکەن.

ئەو دەرچووانە لە گردبوونەوەکەیاندا ئاماژەیان بەوەکرد، چەند ساڵێکە خوێندنیان تەواو کردووە و بەڵام هیچ بڕیارێک بۆ دامەزراندنیان نەدراوە، داوادەکەن هەرچى زووە بڕیارى دامەزراندنیان بۆ دەربکریت.

دەرچووە یەكەم و دووەم و سێیەمەكانی زانکۆ و پەیمانگاکان ئەوە دەیان جارە گردبوونەوە و خۆپیشاندان ئەنجام بدەن، بەڵام تائێستا هیچ وەڵامیکیان نەدراوەتەوە و گوێ بۆ داواکاریەکانیان نەگیراوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەنجێک کۆتای بە ژیانی خۆی هێنا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، ” ته‌رمی گه‌نجێك گه‌یه‌ندرایه‌ پزیشكی…