04/07/2020

سەرۆكایەتی هەرێم: پەیامێک بۆ کۆشکی سپی دەنێرێت

سەرۆكایەتی هەرێم: چاومان لەوەیە پەیوەندیەكانمان لەگەڵ ئەمریكا بەهێز بكەین

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە ساڵیادی رۆژی سەربەخۆیی ئەمریكا رایگەیاند، چاویان لەوەیە پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان لەگەڵ ئەو وڵاتە بەهێز بكەن.

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە ساڵیادی سەربەخۆیی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت “چاومان لەوەیە پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانمان و هاوبەشەكانمان لەگەڵ ئەمریكا بەهێزتر بكەین”.

لە پەیامەكەی سەرۆكایەتی هەرێمدا ئاماژە بەوەشكراوە، بەناوی هەرێمی كوردستانەوە رۆژی سەربەخۆیی ئەمریكا پیرۆز دەكەین و لە هەوڵداین كاری هەوبەشمان لەگەڵ ئەو وڵاتە زیاتر بكەین.

ئەو پەیامەی سەرۆكایەتی هەرێم بەبۆنەی رۆژی سەربەخۆیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە ساڵی 1776 كە ئەمریكا لەو كاتەوە سەربەخۆیی بەدەستهێناوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەنجێک کۆتای بە ژیانی خۆی هێنا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، ” ته‌رمی گه‌نجێك گه‌یه‌ندرایه‌ پزیشكی…