04/07/2020

ناحیەی برادۆست: بەھۆی مینەوە شوانکارێک قاچێکی لەدەستدا

برادۆست میدیا ـ سۆران: ئێوارەی دوێنێ ھەینی،  3ی 7ی 2020، لە کوێستانەکانی ھۆڕنێی باڵەکیان لە سنووری دەڤەری برادۆست شوانکارێک بەر مین کەوت، بەو ھۆیەوە قاچێکی لەدەستداوە .

ھاوکات ھاوڵاتیەکە ناوی زاھیر حامد”ە و تەمەنی 25 ساڵە، دوێنێ ئێوارە گەێندرایە بنکەی تەندروستی سیدەکان لەناحیەی برادۆست، دوای چارەسەری سەرەتایی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران کراوە.

ساڵانە بەهۆی مینەوە چەندین هاوڵاتی لەدەڤەری برادۆست دەبنە قوربانی، ئەو مینانە لە سەردەمی شەری عێراق ـ ئێران چێنراون و بەشێکشیان لەلایەن پەکەکەوە چێنراون.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…