03/07/2020

سوپای پاسدارانی ئێران تەقە لە شوانکارێک دەکەن

لە سەر سنوورەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و سوپای پاسدارانی ئێران تەقە لە شوانکارێکی دەڤەری باڵەكایەتی دەکەن ، بەوھۆیەوە گوللەیەک بەر قاچی دەکەوێت .

ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی 3-7-2020 لە گوندی وێزەی سەر بە قەزای چۆمان سوپای پاسدارانی ئێران تەقەی راستەوخۆ لە شوانکارێک دەکەن بە ناوی ھەوڵوێست ئیسماعیل تەمەنی ١٥ ساڵ ، لەئەنجامدا بریندار دەبێت .

ھەروەھا شوانکارەکە لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتەکەی سوپای پاسداران تەقەیان لێکردووە ، دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی لە نەخۆشخانەی چۆمان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران کراوە .

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەی
رابردوو ئەم وڵاتە سەربازێکی زۆری ھێنابوویە سەر سنوورەکانی دیوی رۆژھەڵاتی کوردستان ، دوێنیش تەقەیان لە خاوەنی مەڕوماڵاتەکانی سنووری ناحیەی حاجی ئۆمەران کرد بەو ھۆیەوە ٣٠ سەر مەڕیان کوشت و ٢٠ سەری دیکەشیان بریندار کرد .

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…