02/06/2020

لەچەند ناوچەیەکی كوردستان بازاڕەكان كرانەوە و قەدەغەی هاتوچۆ شكێنرا

برادۆست میدیا ـ هەواڵ: بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لەژمارەیەك ناوچەی كورردستان، کاسبکار و هاوڵاتیان بازاڕ و وشوێنە گشتییەكانیان كردەوە و بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆیان شکاند.
لە دووەم رۆژی قەدەغەی هاتوچۆی سەرتاسەریدا، لەهەریەكە لە رانیە و دەربەندیخان و قەڵادزێ و هەڵبجەی شەهید، بازاڕ و شوێنە گشتییەكان كرانەوە و قەدەغەی هاتوچۆ شكێنرا.
ئەم هەڵوێستەی هاوڵاتیان دوای ئەوە دێت، درەنگانی شەوی رابردوو، لەو شوێنانە خۆپیشاندان ئەنجامدران و كاسبكارانیش ئەمڕۆ دوكانەكانی خۆیان كردووەتەوە و ڕەتیان کردەوە پابەندی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بن.
كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…