30/06/2020

سلێمانی: تەرمی خوشک و برایەک لە ماڵەکەی خۆیاندا دۆزراونەتەوە

برادۆست میدیا ـ سلێمانی: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، تەرمی دوو کەس لە ماڵەکەی خۆیاندا لە شاری سلێمانی دۆزراونەتەوە و تا ئێستاش هۆکاری مردنەکەیان نەزانراوە.

پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیای ژیانی رایگەیاندوە، “ئەمشەو ئاگادارکراینەوە لەوەی کە لە گەڕەکی گردی جۆگەی نزیک پارکی دایک لە شاری سلێمانی، تەرمی دوو هاوڵاتی بە مردوویی لە ماڵەکەی خۆیاندا دۆزراونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دوو هاوڵاتییە خوشک و بران کە تەمەنی پیاوەکە ٧٠ ساڵە و ئافرەتەکەش ٦١ ساڵە.

ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا هۆکاری مردنەکەیان نەزانراوە بەڵام بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان نزیکەی ١٠ رۆژ دەبێت گیانیان لەدەستداوە.

بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راشیگەیاند، تەرمی ئەو دوو هاوڵاتییە رەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە و لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…