29/06/2020

باوکێک لەشیرینی خەودا لەلایەن کوڕەکەیەوە دەکوژرێت

لەگەڕەکی دەروازەی شاری کەرکوک، هاووڵاتییەک لەلایەن کوڕە تەمەن 16 ساڵەکەیەوە دەکوژرێت، پۆلیسی کەرکوکیش دەڵێت” باوکەکە لەکاتی خەودا کوژراوە “.

ئەو کەسەی کوژراوە لەلایەن کوڕەکەی بەدەمانجە تەقەی لێکراوە، دایکەی بکوژەکەش دەڵێت، ” کاتێک گوێی لەتەقەکان بووە دەبینێت کوڕەکەی دەمانچەکە بەدەستێوەیەتی و باوکی لەنێو خەودا کوشتووە”.

بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان و ئەو وتانەی لەخێزانەکەی وەرگیراوە، هیچ کێشەیەکیان نەبووە، جگە لەوەی کەشەوی رابردوو باوکی لەکوڕەکەی داوەو تەنانەت کاتێکیش خەوتون بەتەنیشت خۆیەوە خەواندوێتی”.

ئەفسەرەکەی پۆلیس ئەوەشی خستەڕوو کە کوژراوەکە ناوی (فەرمان مەلا حەمەدەمین) و نیشتەجێی گەڕەکی دەروازەی شارەکەیە و خەلکی چەمچەماڵە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…