28/06/2020

ڕاگه‌یندراوێك له‌ ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر

دوا به ‌دوای كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر و لێژنه‌ی زانستی پزیشكی و به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كانی كۆرۆنا و بەرێوەبەرایەتی خۆپارێزی لە هەولێر، ئاگادار كرایه‌نه‌وه‌ كه‌ دۆخی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوەیەکی فراوان و مەترسیدار له‌ناو هاوڵاتییاندا بڵاو دەبێتەوە و له ‌ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بوونی رێكاره‌كانی خۆپارێزی به‌مجۆره‌ی كه‌ ئێستا هه‌یه‌ ئه‌وا شاری هه‌ولێر به‌ره ‌و كاره‌سات ده‌ڕوات، بۆیه‌ ئەمڕۆ 2020.6.28 وه‌ك ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی لایه‌نی ته‌ندروستی په‌یوه‌ندیدار كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجامدا و كۆبوونه‌وه‌ گه‌یشته‌ ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه:-

یه‌كه‌م/ ئەم بڕیارانە لە کاتژمێر 12ی شەوی 28 لە سەر 29 ی 2020.6 تاوەکو کاتژمێر 12ی شەوی 2020.7.4 دەکەونە بواری جێبەجێکردنەوە.

دووەم/ له‌ كاتژمێر (6)ی به‌یانی، تاوه‌كو (12)ی شه‌وی، هه‌موو جۆره‌ هاتووچۆیه‌ك لە تەواوی سنوری پارێزگای هەولێر بە سەرجەم قەزا و ناحییەکانیەوە قەدەغەیە، جگە لەتیمە تەندروستییەکان، هێزە ئەمنییەکان، ناوخۆ، ئەمبوڵانس، دیپلۆماتکاران، ڕێکخراوی ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان، کۆمپانیاکانی سوتەمەنی نەوت و غاز، هێزە ئەمنییەکان، ئەوانەی لەئەرکی فەرمیدان، فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی بەرگری شارستانی، ئاو، کارەبا، شارەوانی باخچە و پارکەکان، کۆمپانیاکانی خاوێنکردنەوەی شار.

سێیەم/ ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەک کارئاسانی بۆ هاوڵاتیان و پێویستییەکانیان، ڕێگەی داوە بەو شوێن و ئۆتۆمبێلانە لە ڕۆژانی قەدەغەی هاتووچۆ کار و ئەرکەکانییان بەجێ بگەێنن و کراوەبن:-
– سەمۆنخانە و نانەواخانەکان.
-مارکێتی گەڕەکەکان.
دوکانی فرۆشتنی سەوزە و میوە.
– گومرگی سەرەکی فرۆشتنی سەوزە و میوە.
-ئۆتۆمبێلەکانی دابینکردنی کەل و پەلی مارکێتەکان.
-ئۆتۆمبێلی گەیاندنی دەرمان بۆ دەرمانخانەکان.
-دەرمانخانەی ئێشکگر.
– ئوتۆمبێلی فرۆشتنی غازی ماڵان.
– تەنکەری گواستنەوەی گازی مولیدەکان.
– کۆمپانیای پەیوەندییەکان.
-تیمەکانی چاودێری بازرگانی و کارمەندانی سایلۆی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی دروستکردنی دانەوێڵە و ئۆتۆمبێلەکانی بارکردنی دانەوێڵە.
– کۆمپانیاکانی خۆراک بۆ چاودێری و بەدواداچوونی کۆگاکانی خۆراک.

چوارەم/ له‌كاتژمێر (12)ی شه‌و تاوه‌كو (6)ی به‌یانی(كارمه‌ندانی ڤێته‌رنه‌ری بۆ كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ر، گۆشتگه‌ و سه‌ربرخانه‌كانی (ئاژه‌ڵان و په‌له‌وه‌ر)، ده‌واجن، جوتیاران، هه‌نگه‌وانان، ئۆتۆمبێلی كشتوكاڵی، ده‌راسه‌، ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵان) و هەر حاڵەتێکی دیکەی پێویست بۆیان هەیە هاتووچۆ بکەن‌.

پێنجەم/ تاوەکو 2020.7.4، هاتوو چۆی پارێزگای هەولێر لەگەڵ سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی تری عێراق، بە تەواوەتی ڕادەگیرێت و رێگە بە هیچ کەسێک و بۆ هیچ مەبەستێک نادرێت بێتە ژوورەوە بۆ ناو شاری هەولێر، بۆیە تکامان لەهاوڵاتییانی پارێزگاکانی هەرێم و پارێزگاکانی تری عێراق ئەوەیە، بۆ ئەوەی تووشی گەڕاندنەوە و ئەزیەتکێشان نەبن، تاوەکو 2020.7.4، کەس خۆی لە رێگا نەدات بۆ هاتنە ژوورەوەی پارێزگای هەولێر، چونکە بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بە هاتنە ژوورەوەی هیچ کەس و لایەنێک نادرێت و هەرکەسێک بێتە بازگەکانیش دەگەڕێندرێتەوە. .

شەشم/ لەکاتی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران، فەرمانبەر و کارمەندانی هەر وەزارەتێک دەتوانێت مووچەکەی خۆی بەپێی میکانیزمی وەزارەتەکەی کە بۆ دیاریکردووە مووچە وەربگرێت.

حەفتەم/ ‎ڕاگەیندکــار تەنها لە سنووری پارێزگای هەولێر بۆی هەیە ڕۆماڵ بکەن، وەکو تر ڕێگە دراو نین لە پارێزگایەکی ترەوە بێت بۆ پارێزگای هەولێر بۆ ڕوماڵکردن.

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
2020.6.29-30

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

سلێمانی: شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە روویدا، کوژراو و بریندار هەیە

کەمێک پێش ئێستا شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵە لە بەکرەجۆی شاری سلێمانی بوویدا، بەپی زانیارییە س…