27/06/2020

رونکردنەوەیەک لە ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

برادۆست میدیا ـ هەولێر

چەند پەیجێک لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک لیستێکى موچەیان بڵاوکردۆتەوە گوایە ئەمە خشتەى نوێى موچەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیە، لێرەوە بە ڕاى گشتى و سەرجەم مامۆستاو فەرمانبەرانى بەڕێزی دامودەزگاو دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان ڕادەگەیەنین، کە ئەم خشتەیە دور و نزیک پەیوەندى بە موچەى وەزارەتەوە نیەو دورە لە ڕاستیەوەو ساختەیە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت بۆ پرسى موچە لە نزیکترین دەرفەتدا ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کۆدەبێتەوەو بڕیارى پێویست دەدات.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…