25/06/2020

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچەی کونەماسییان لە شارباژێر بۆردومان کرد

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچەی کونەماسییان لە شارباژێر بۆردومان کردووە و شەهید و بریندار هەیە.

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی قائیمقامیەتی سلێمانی راگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی٦ی٢٠٢٠، چەند فڕۆکەیکی جەنگی کە گوماندەکرێت، فڕۆکەی تورکیا بن، ناوچەی کونەماسیان لە شارباژێر بۆردومانکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی ئەو بۆردومانە دوکانی هاوڵاتییەک بەسەریدا رووخاوە و خاپوور بووە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، چەند کادیرێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی لە ئەنجامی ئەو بۆردومانە شەهید و برینداربوون.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…