21/06/2020

پەرلەمانی کوردستان دەستبەکارەکانی دەکاتەوە

هەولێر: پەرلەمانی کوردستان دەست بەکارەکانی دەکاتەوە، لەو بارەیەوە بەریوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند،” دوای تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی توشوبن بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، ئێستا توشبوەکان تەندوستیان باشە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە، بۆیە پەرلەمان دەست بەکارەکانی دەکاتەوە.

سامان احمد بەکر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکراوەیەکی بڵاو کردەوە و تیادا،هاتووە، “دوای تۆمارکردنی چەند حالەتێکی توشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەناوپەرلەمانی کوردستان ، سەرۆکایەتی پەرلەمان بە پێویستی زانی بۆ سەلامەتی گشت پەرلەمانتار و فەرمانبەرانی پەرلەمان بۆماوەی دوو هەفتە کارەکانی خۆی راگرێت، خۆشبەختانە ئەو کەسانەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەر گەرانەوە ماڵی خۆیان و تەندروستیان زۆرباشە.
کاری لە پێشینەی پەرلەمان بریتی دەبێت
۱-دۆخی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان
۲-دۆخی دارایی هەرێم
۳-زۆری جموجۆلی داعش لە ناوچە کێشە لەسەرەکان
٤-بابەتە هەنووکەییەکانی نێوخۆی و هەرێمی۰

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…