14/09/2020

ماوەی وەرگرتنی باج لەسەر بەرهەمی کاڵەک بۆ ١٠ رۆژی دیکە درێژکرایەوە

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، بێگەرد تاڵەبانی رایگەیاند، بۆ پاراستنی بەرهەمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان، لە ١٥ی حوزەیرانەوە تاوەکو ١٥ی ئەیلوول باجی گومرگیان لەسەر بەرهەمی کاڵەکی هاوردە دانابوو.

بێگەرد تاڵەبانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە “لە ئێستادا کە چەند رۆژێکی ماوە بۆ کۆتاییهاتنی ئەو ماوەیە، جوتیارانمان داوایانکرد کە ماوەکە درێژ بکرێتەوە، چونکە لە چەند ناوچەیەک بەرهەمی کاڵەکیان ماوە”.

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە “لەسەر داواکاری جوتیاران و پاڵپشت بە یاسایی پاراستن و پێشخستنی بەرووبوومی کشتوکاڵی ژمارە ٤ی ساڵی ٢٠٠٨ بڕیارماندا بە درێژکردنەوەی ماوەکە بۆ ١٠ رۆژی دیکە، واتا وەرگرتنی باج تاوەکو ٢٥ی ئەیلوول بەرداوامی دەبێت لەسەر بەرهەمی کاڵەکی هاوردە”.

بەپێی راگەیەنراوەکە، بڕی ٣٥٠ دینار وەک باجی گومڕکی خرابووە سەر هەر کیلۆیەک لە بەرهەمی کاڵەکی هاوردەکراو.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…