24/08/2020

جێگری سەرۆكی پەرلەمان تووشی كۆرۆنا بوو

حسێن كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو.

حسێن کەعبی لە راگەیەندراوێکدا هەواڵی تووشبوونی خۆی بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە و جەختیشیکردەوە لەوەی باری تەندروستی جێگیرە.

پێشتریش بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق تووشی كۆرۆنا بوو و پاش ماوەیەك لە وەرگرتنی چارەسەر و چاودێری پزیشكی، چاكبووەوە.

تا ئێستا ژمارەیەك لێپرسراوی حكومەتی عێراق و پەرلەمانتار تووشی كۆرۆنا بوون و هەواڵی تووشبوونی وەزیرانی پەیوەندییەكان و رۆشنبیری حكومەتی فیدراڵی بە پەتاكە پشتڕاست كراوەتەوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…