19/08/2020

سوپای تورکیا ھێزی بەرەو برادۆست جوولە پێکرد

برادۆست میدیا - سۆران

سوپای تورکیا بە قوڵایی ٣٠ کیلۆمەتر خاکی باشووری کوردستان بەزاندووە ، شەوی رابردووش کاروانێکی زۆری سەربازی لە رووباری ماوان بەرەو گوندی شاپان ڕەوانەی چیا دێل و دەوروبەری گوندی خەلیفان کرد .

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نزیک شوێنەکە ھەوالەکەی بۆ برادۆست میدیا پشتڕاستکردەوە راگەیاند: ” شەوی رابردوو ھێزێکی زۆری سەربازی و چەکی قورس و ئۆتۆمبێلی سەربازی بەڕێگای گوندی شاپان ھێناوەتەوە بۆ چیادێل و دەوروبەری گوندی خەلیفان و سیران . “

سەرچاوەکە ئەوەشی راگەیاند: ” رۆژ لەدوای رۆژ سوپای تورکیا لە بنکە سەربازییەکانی ھێزەکانی زیاتر دەکات و بەردەوام نزیک و گوندئاوایەکان بۆردومان و تۆپباران دەکات .

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…