19/05/2019

کێشەی ئاوی بەشێک لەگەڕەکەکانی ناوسەنتەری شاری هەولێر چارەسەرکرا

زەید سورچی

برادۆست میدیا ـ هەولێر

دوو ڕۆژە بەهۆی شكانی بۆری ئاوی ئیفراز لە نزیك شەقامی ۱۲۰ مەتری هەولێر، چەند گەڕەكێكی شاری هەولێری بێ ئاون بەڵام تیمەكانی چاككردنەوە توانیان بۆریه‌ شكاوەكە چاك بكەنەوە و دابەشكردنی ئاو دەستیپێكردەوە.

ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ڕایگەیاند،سەر لەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە ۱۹ی ئایار كاركردن لە چاكکردنەوەی بۆریی ئاوی ئیفراز كۆتاییهات.

ئاری ئەحمەد ئەوەشی ڕاگەیاند: ئەو گەڕەکانەی لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو بێ ئاو بوون لە ماوەی ۲٤ كاتژمێری داهاتوو ئاویان پێ ئەگاتەوە.

سەبارەت بەشکانی بۆڕیەکە گوتی : چەند ئەگەرێك هەن ئەو بۆریە ۳۲ درێژە، ئەگەری هەیە یەکێک لەو پارچە بۆڕیانەی کە لە ساڵی ۲۰۰٦ دانراون واشەرەكەی جوان دانەنرابێت، ئەگەری دووەم ئەمساڵ بارانێكی زۆر باری و لە هەندێك شوێن كارێز تەقیوە، هۆكاری سێیەمیش ئەو بۆریە دەكەوێتە ژێر پردەوە و ڕەنگە بەیەكێك لەو ئەگەرانە شكاویەكە دروست بوبێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…