24/07/2019

کۆتا تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیرکرا

برادۆست میدیا ـ سلێمانی

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی ده‌ستگیركردنى كۆتا تۆمه‌تبارى رووداوى كوژرانى هاوڵاتییه‌كه‌ى گوندى گۆمه‌زه‌لى سه‌ر به‌ ناحیه‌ی‌ بنگردى راگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ ۲٤ی ۷ی ۲۰۱۹، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی رایگەیاند “مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ قه‌زای‌ دووكان كۆتا تۆمه‌تباری‌ رووداوى كوژرانى هاوڵاتییه‌كه‌ی‌ گوندی‌ گۆمه‌زه‌لی‌ ده‌ستگیركرد”.

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو “ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی‌ ده‌ستگیركراوه‌ ناوی‌ (ب، ع، س) ه‌و كۆتا تۆمه‌تباری‌ كوشتنی‌ هاوڵاتی‌ (ت،م ،م) ه‌ كه‌ له‌ رێكه‌وتى ۱۲ ى ۷ى ۲۰۱۹ له‌ گوندی‌ گۆمه‌زه‌ڵی‌ سه‌ر به‌ ناحیه‌ی‌ بنگرد به‌ فیشه‌ك كوژرا”.

راشیگه‌یاندووه‌ “له‌ ئێستادا تۆمه‌تباری‌ ناوبراو به‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ ٤۰٦ له‌ یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ راگیراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه‌، له‌لایه‌ن به‌شی‌ پۆلیسی‌ قه‌زای‌ دووكانه‌وه‌ په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌”.

باسى له‌وه‌شكردووه‌ “پێشتر و رێكه‌وتى ۱٥ ى ۷ى ۲۰۱۹، تۆمه‌تبار (چ، ح، م) خۆی‌ راده‌ستی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ رزگاری‌ كرد، له‌ هه‌مانكاتدا له‌لایه‌ن به‌شی‌ پۆلیسی‌ دووكانه‌وه‌ به‌ هاوكاری پۆلیسی‌ قه‌زای‌ رانیه‌ توانرا هه‌رسێ تۆمه‌تبار (ج، م، ب) و (م، ب، پ) و (ص، م، س) ده‌ستگیربكرێن و ژماره‌ی‌ ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی‌ له‌سه‌ر ئه‌و دۆسییه‌یه‌ ده‌ستگیركراون پێنج تۆمه‌تبارن”.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…