26/01/2020

کۆبونەوەیەکی تایبەت بە چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام درا

برادۆست میدیا

سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە وەزیرانی پێشمەرگە و ناوخۆ و دارایی و ئابووری ئامادەیبوون، جەخت لە گرنگی درێژەدان بە پرۆسەی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرایەوە لە چوارچێوەی هێڵە گشتییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و یاسای چاکسازی لە خانەنشین و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا ،کە پێشمەرگە ناسنامەی گەلی کوردستانە و قوربانیدانەکانی جێی شانازیی خەڵکی کوردستان و ستایشی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە ، بۆیە هەرچییەک لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتکردنی پێشمەرگەی شایستە و راستەقینە دەیکەین، بۆ پێشخستنی هێزی پێشمەرگەش پێویستە لە سەربنەمایەکی زانستی و سەردەمیانە پێکهاتەکانی پێشمەرگە رێکبخرێتەوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…