04/09/2019

کردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ جلوبەرگ و ئیکسسوارات

برادۆست میدیا ـ هەولێر

بەبەشداری وڵاتانی تورکیا، ئێران، میسر و و عێراق، پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ جلوبەرگ، دوورمان، ئێکسسوارت، پێست و پێڵاو کرایەوە.

کاتژمێر ١١ی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ جلوبەرگ، دوورمان، ئێکسسوارت، پێست و پێڵاو کرایەوە.

پارێزگاری ھەولێر، نەوزاد ھادی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا راگەیاند، “ئەم پێشانگایەی ئەمڕۆ ١٦٥ کۆمپانیا تیایدا بەشدارن لە نۆ وڵات کە تایبەتن بە ئیکسسوارات، جلوبەرگ و چەند بوارێکی دیکە و بەنرخێکی زۆر گونجاو و رکابەر شتەکانیان خستووەتە روو، سیاسەتی حکوومەتی ھەرێمیش پەیڕەوکردنی بازاڕی ئازادە بۆ ئەوەی بژاردەکان لەبەردەستبن و رکابەرایەتی ھەبێت”.

نەوزاد ھادی لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی، “چەندین کۆمپانیای ناوخۆییش بەشدارن لەم پێشانگایە کە بەرھەمی ناوخۆیی خراوەتە روو و ئەمەش پاڵپشتیی دەکەین و دەمانەوێت پیشەسازیی خۆماڵی گەشە بکات بۆ ئەوەی قەیرانەکان چارەسەر بکات و ئەو جوڵەیەی بازاڕ کە ئێستا لە ھەرێم ھەیە کاریگەریی لەسەر پەرەسەندنی ئەو پیشەسازییانەش دەبێت”.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…